٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٥١
Source: Mehrnews
قاڵیباف: هەرگیز تەسلیمی دوژمن نابین

سەرۆکی پەرڵمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە: نەتەوەی ئێران تەسلیمی هەڕەشە و کردەوە سەربازییەکانی دوژمن نابێت.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران، ڕایگەیاند کە ڕیشەی دوژمنایەتی قووڵی ئەمریکا بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران لە بەرخۆدانی خەڵکدایە لە بەرامبەر ئامانجە زیادەڕۆییەکانی ئەم وڵاتە .

قاڵیباف ڕایگەیاند: نەتەوەی ئێران سەربەخۆیی خۆی کردووە بە ئاواتێک بۆ گەلانی دیکەی ئازادی جیهان.

هەروەها جەختی کرد: هەر ئەم خۆڕاگرییەی خەڵکی ئێرانە کە ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنی و ئەمریکییەکانی بەرەو بێچارەیی برد.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی زیادی کرد: دوژمنان نازانن چی بکەن بەرامبەر بە نەتەوە خۆڕاگرەکەی ئێران و لە کاردانەوە بە زنجیرە شکستەکانیان، ناوبەناو هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی هەڕەشە و کردەی سەربازییەوە نەتەوەی ئێران ناچار بکەن تەسلیم بن، بەڵام دوژمنان کوێریان وێندووە؛ ئێران تەسلیم نابێت و ئەم خەون و فانتازیایەی دوژمن پەیوەندی بە سەردەمی حکومەتە ملکەچ و وابەستەەکانی ڕابردووەوە هەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha